سەردێڕ:

سودانی: رێگە نادەین عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێکان

PM:11:12:16/04/2024

1040 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق پشتگوێ ناخەن و رێگە نادەن عێراق بخرێتە ناو گۆڕەپانی ململانێکانەوە. دەشڵێت، "هیچ راپۆرت و ئاماژەیەکمان پێنەگەیشتووە سەبارەت بە هەڵدانی مووشەک یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراقەوە لە کاتی هێرشەکەی ئێراندا".


ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای رووداوەکانی ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، عێراق یەکێک بوو لە یەکەم وڵاتان کە هۆشداریی دا لە مەترسی بەردەوامی ئەو ململانێیە و کاردانەوە مەترسیدارەکانی.

ئاماژەی بەوەش کرد، رێگە نادەن عێراق بخرێتە ناو گۆڕەپانی ململانێکانەوە و کاردەکەن بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە گرژییەکان، هەروەها پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق پشتگوێ ناخەن.

ئەوەشی خستە روو، ناوچەکە بەرگەی ئەو رووداوانە ناگرێت و دەبێت هەمووان فشار بکەن بۆ کۆتایی هێنان بە گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

باسی لەوەش کرد، تا ئێستا هیچ راپۆرت و ئاماژەیەکیان پێنەگەیشتووە سەبارەت بە هەڵدانی مووشەک یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراقەوە لە کاتی هێرشەکەی ئێراندا.













گەلەری