سەردێڕ:

بۆچی تاوەکو ئێستا عێراق مووچەی مانگی چواری نەناردووە؟

PM:12:36:29/04/2024

24464 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی هەبوونی گرفت لە دەرخستەی کۆتایی مانگی سێ، ناردنی پارەی مووچەی مانگی چوار لەلایەن عێراقەوە دواکەوتووە.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، کێشە لە دەرخستەی کۆتایی مووچەی مانگی سێدا هەیە، بەو هۆیەوە ناردنی پارە لەلایەن عێراقەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دواکەوتووە.

چاوگێکیش لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وردبینی لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو بووە و بە گەیشتنی پارەکەی بەغدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن.

دوینێ یەکشەممە، وردبینى بۆ لیستى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە وەزارەتى دارایی عێراق دەستى پێکرد و چاوگێکى ئاگاداریش بە ئێن ئاڕ تى وت، لە دوو رۆژى داهاتوودا وردبینیەکە تەواو دەبێت و پارەى مووچە دەنێردرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی نزیکەی ١٥ رۆژ وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی هەرێم بوو لیستی مووچەی مانگی نیسانی بۆ بنێرێت، بەڵام هەرێم لیستەکەی درەنگ نارد و کە ناردیشی هەڵەی تێدابوو و دارایی عێراق گەڕاندییەوە بۆ هەرێم.
گۆران عەبدوڵا - بەغدا
هێرش قادر - هەولێر













گەلەری