سەردێڕ:

کۆبونەوەی ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل لە بارەی تاوتوێکردنی هێرشەکەی ئێرانەوە کۆتایی هات

PM:11:12:15/04/2024

2884 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، کۆبونەوەی ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل لەبارەی وەڵامدانەوەی ئێران کۆتایی هات، بەپێی پێشبینی میدیا جیهانیەکانیش چاوەرێ دەکرێت هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەشێوەی لەناکاو ئەنجام بدرێت.


میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەش کرد، سبەی ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل کۆبونەوەیەکی دیکە ئەنجام دەدات لەبارەی بەردەوامیدان بە بژاردەکانی وەڵامدانەوەی ئێران.

هاوکات، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکەن وەڵامەکەی ئیسرائیل بۆ ئێران بە شێوەی لەناکاو ئەنجامبدرێت.

لای خۆشیانەوە، میدیا ئێرانییەکان لە زاری چەند بەرپرسێکی سەربازی سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردوەتەوە، لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئیسرائیل بێدەنگ نابن و وەڵامی توندیان دەبێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، درەنگانی شەوی ١٣ی ئەم مانگە ئێران لە رێگەی سەدان موشەکی کروز و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر خاکی ئیسرائیل، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ بۆردومانکردنی کوسوڵخانەکەی لە دیمەشق کە بوە هۆی کوژرانی بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران.













گەلەری