سەردێڕ:

کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی دەستیپێکرد

PM:07:39:15/04/2024

840 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە کۆشکی سپی و لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکادا لە کۆبوونەوەدان و سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "پەیوەندییەکانیمان لەگەڵ ئەمریکا لە پەیوەندی سەربازییەوە بۆ پەیوەندییەکی گشتگیر دەگوازینەوە."


ئەمڕۆ دووشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی دەستی پێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جۆ بایدن رایگەیاند، پابەندن بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان و هاوپەیمانەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لای خۆشیەوە سودانی رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ ئەمریکا لەکاتێکی هەستیاردایە، بەڵام ئەو سەردانە لە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا گرنگە.

ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق لە پرۆسەی بوژانەوە و گەشەسەندنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکاندایە













گەلەری