سەردێڕ:

سێنتکۆم: لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل زیاتر لە ٨٠ درۆنمان خستە خوارەوە

AM:09:15:15/04/2024

1188 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، شەوی ١٣ـی نیسان هێزەکانیان توانیویانە زیاتر لە ٨٠ درۆن و شەش موشەکی بالیستی بخەنە خوارەوە کە لە ئێران و یەمەنەوە ئاڕاستەى ئیسرائیل کرابوون.


ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" رایگەیاند، حەوت درۆنیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی گروپە چەکدارەکانی یەمەن لە پێش هەڵدانیانەوە لەناوبردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، زیاتر لە ٨٠ درۆن و شەش موشەکی بالیستی کە لە ئێران و یەمەنەوە ئاڕاستەى ئیسرائیل کرابوون، لەلایەن هێزەکانیان بە سەرکەوتوویی خراونەتە خوارەوە.

باسی لەوەش کرد، بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە ئیسرائیل و لەگەڵ هاوبەشەکانیان لەو ناوچانەدا کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایشی ناوچەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی یەکشەممە ١٤ـی نیسان ئێران و هاوپەیمانەکانى لە ناوچەکە سەدان درۆن و مووشەکیان ئاڕاستەى ئیسرائیل کرد کە بە وتەى ئیسرائیل زۆربەیان لە دەرەوەى سنوورى ئیسرائیل تێکشکێنراون.













گەلەری