سەردێڕ:

ژمارەی گیانلەدەستدان لە کەرتی غەززە نزیک دەبێتەوە لە ٣٤ هەزار کەس

PM:09:16:14/04/2024

924 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ٤٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٢ کەسی دیکەش بریندار بوون. دەشڵێت،" لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل تاوەکو ئێستا ٣٣ هەزار و ٧٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٦ هەزار و ٣٧١ کەسیش بریندار بوون".


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل و لە ئەنجامی هێرش و بۆردومانە بەردەوامەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، تاوەکو ئێستا ٣٣ هەزار و ٧٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٦ هەزار و ٣٧١ کەسیش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ٤٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات، ئاژانسی هەواڵی فەڵەستین بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردومانی چەند ماڵێكیان لە ناوەڕاستی کەڕتی غەززە کردووە لە ئەنجامدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل لەبارەی دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی ئاگربەست رایگەیاند، حەماس دوایین پێشنیازەکانی ئاگربەستی لە غەززە رەت کردووەتەوە و بە مەرجەکانی ئیسڕائیل رازی نەبووە.

لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا چەکدارانی حەماس هەزاران مووشەکیان ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد و لەبەرامبەریشدا ئیسڕائیل دەستی بە هێرش کردن بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و بەهۆی هێرشەکانەوە هەزاران کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ملیۆنێک کەسیش ئاوارەی ناوچەی رەفەح لە باکوری کەرتی غەززە بوون و لە ئێستادا ئیسرائیل لە پلانیدایە هێرش بۆ سەر ناوچەی رەفەح دەست پێ بکات.













گەلەری