سەردێڕ:

وەزیرێکی ئیسڕائیل: لە کاتێکی گونجاودا وەڵامی ئێران دەدەینەوە

PM:06:42:14/04/2024

2468 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرێکی ئەنجومەنی وەزیرانی جەنگی ئیسڕائیل رایگەیاند، لە کاتی گونجاو و بە شێوازی گونجاو وەڵامی ‌هێرشەکەی ئێران دەدەنەوە. دەشڵێت، "وا لە ئێران دەکەین باجی هێرشەکەی بدات".


ئەمڕۆ یەکشەممە، بینی گانتز وەزیر لە ئەنجومەنی وەزیرانی جەنگی ئیسڕائیل رایگەیاند، ئیسرائیل هاوپەیمانێتییەکی ناوچەیی پێکدەهێنێت و وا لە ئێران دەکات باجی هێرشەکانی بدات بەو شێواز و کاتەی بۆ ئیسڕائیل گونجاو دەبێت.

هاوکات، ماڵپەڕی "واللا"ـی ئیسڕائیل بڵاوی کردەوە، سوپای ئیسرائیل سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە کەشتییە ئێرانییەکان لە ئەگەری بەئامانجگرتنیان وەک یەکێک لە بژاردەکان.

لای خۆشیەوە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشەکەی ئێرانیان پووچەڵ کردووەتەوە و ٩٩٪ـی ئەو مووشەک و درۆنانەی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرابوون رێگرییان لێ کرا ئامانجەکانیان بپێکن.

لەو بارەیەشەوە، دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، زۆربەی مووشەکەکانی ئێران لە دەرەوەی خاکی ئیسرائیل لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلەوە رێگرییان لێ کراوە.

شەوی رابردوو، سوپای پاسداران بە دەیان مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و دواتریش لە لوبنانەوە چەند موشەکێکی دیکە ئاڕاستەی ئەو وڵاتە کران و سوپای ئیسرائیل خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.













گەلەری