سەردێڕ:

بەرگری ئەمریکا: نامانەوێت لەگەڵ ئێراندا بکەوینە ئاڵۆزییەوە و درێغیش لە پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل ناکەین

AM:10:39:14/04/2024

8148 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی نایەوێت لەگەڵ ئێران بکەوێتە ململانێ و ئاڵۆزییەوە بەڵام سوورە لەسەر پاراستنی هێزەکانی وڵاتەکەی و پاڵپشتیکردنی لە ئیسرائیل.


ئەمڕۆ یەکشەممە، پاش هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەو هەڵوێستەی ئەوان بەرامبەر هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل هەیان بووە لەسەر داوای جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بووە.

باس لەوەش کراوە، لەسەر داوای جۆ بایدن شەوی رابردوو هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیان مووشەکیان پوچەڵکردووەتەو ەکە لە ئێران و یەمەن و عێراق و سوریاوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کرابون.

ئەوەش خراوەتە روو، تاوەکو ئێستا هێزەکانی ئەمریکا دەسەڵاتی تەواویان هەیە بۆ پاراستنی خۆیان و هاوپەیمانەکانیان لە رۆژهەڵەتی ناوەڕاست. دەشڵێت، "ئەو هێرشە بێسەروبەرانە ئیدانە دەکەین و داوا لە ئێران دەکەین سەرجەم هێرشەکانی رابگرێت".

ئەوەش خراوەتە روو، ئەمریکا نایەوێت لەگەڵ ئێران بکەونە مللانێ و ئاڵۆزییەوە بەڵام درێغی لە پاراستنی هێزەکانیان و پاڵپشتیکردن لە ئیسرائیل ناکەن.

شەوی رابردوو، سوپای پاسداران بە دەیان مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و دواتریش لە لوبنانەوە چەند موشەکێکی دیکە ئاڕاستەی ئەو وڵاتە کران و سوپای ئیسرائیل خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.













گەلەری