سەردێڕ:

ناتانیاهۆ: ئامادەین بۆ هەموو سیناریۆکانی دەرەوەی غەززە

PM:07:35:11/04/2024

1636 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی درێژە بە جەنگی غەززە دەدات و ئامادەشن بۆ هەر سیناریۆیەک لە دەرەوەی غەززە رووبدات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بینیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی بەردەوامە لە ئۆپراسیۆنەکانی لە غەززە تاوەکو ئامانجەکانی جەنگ بەدەست دەهێنن.

باسی لەوەش کرد، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هەر سیناریۆیەک لە دەرەوە غەززە رووبدات و لە هەر شوێنێک بێت بەرژەوەندی وڵاتەکەیان دەپارێزن.

لێدوانەکەی ناتانیاهۆ لە دوای ئەوە هات، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، هێرشی سەر کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە سوریا پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە و رێگای وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە دیاری دەکەن کە بەهۆیەوە فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران کوژراوە.

لە ١ـی نیسانی ئەمساڵ، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردومانی بینای کونسوڵخانە و ماڵی باڵوێزی ئێرانیان لە تەنیشت باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق کرد و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.

لەو بارەیەوە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، محەممەد رەزا زاهدی ناسراو بە ئەبو مەهدی، فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران لە سووریا و لوبنان لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کوژراوە.













گەلەری