سەردێڕ:

ناتانیاهۆ: لەسەر وادەی چوونە نێو رەفەح رێککەوتووین

دەروازەی رەفەح
PM:09:32:08/04/2024

2560 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکەی لەسەر وادەی چوونە ناوەوەی سوپا بۆ شاری رەفەح لە کەرتی غەززە رێککەوتوون و بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ گێڕانەوەی سەرجەم بارمتەکان.


ئەمڕۆ دووشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بۆ کۆتایی هێنان بە حەماس پێویستە بچنە نێو خاکی رەفەحەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، رێککەوتوون لەسەر کات و رۆژی چوونە ناوەوەی سوپای ئیسرائیل بۆ شاری رەفەح لە کەرتی غەززە.

هەفتەی رابردوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، پلانی چوونە ناو رەفەحیان پەسەند کردووە و بەبێ چوونە ژوورەوەی سوپای ئیسرائیل بۆ ناو خاکی رەفەح ناتوانن بەسەر چەکدارانی حەماسدا سەربکەون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئیستادا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار ئاوارەی فەڵەستین لە ناوچەی رەفحدا دەژین و نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین وڵاتانی جیهان هۆشداری ئەوە دەدەن، هێرش کردن بۆ سەر ناوچەی رەفح لەلایەن ئیسڕائیلەوە کارەساتی گەورە دەخولقێنێت.

لە ٧ــی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس سەری هەڵداوە، لە ئێستاشدا بەهۆی مانگی رەمەزانەوە هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چڕتر بوونەتەوە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست.













گەلەری