سەردێڕ:

سێنتکۆم: لەمساڵدا ٩٤ ئۆپراسیۆنمان دژى گروپە چەکدارەکان ئەنجام داوە

PM:01:05:06/04/2024

696 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە سێ مانگی رابردوودا ٩٤ ئۆپراسیۆنیان بۆ تێکشکاندنی رێکخراوی داعش لە سوریا و عێراق ئەنجامداوە. دەشڵێت، "١٨ ئەندامی رێکخراوەکە کوژراون".


ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆم رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لە ٩٤ ئۆپراسیۆنیاندا بۆ سەر داعش، ١٨ ئەندامی ئەو رێکخراوەیان کوشتووە.

باس لەوەش کراوە، ئەمریکا و هێزە هاوپەیمانەکان بە هاوکاری هێزەکانی عێراق ٦٦ مانۆڕیان ئەنجام داوە لە عێراق، کە تیایدا ١١ ئەندامی داعش کوژراون و ٣٦ ئەندامی دیکەش دەستبەسەر کراون.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە سوریاش بە هەمانگیی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو بە هەسەدە، لە ٢٨ ئۆپراسیۆنی هاوبەشدا، توانراوە حەوت چەکداری داعش بکوژن و ٢٧ـی دیکەش دەستگیر بکەن.

ئەوەش خراوەتە روو، ئۆپراسیۆنەکانیان لە عێراق و سوریا بۆ راوەدوونانی دوو هەزار و ٥٠٠ چەکداری داعش بەردەوام دەبێت، بۆ تەواو تێکشکاندن و لەناوبردنی ئەو رێکخراوە.













گەلەری