سەردێڕ:

ئیستەنبوڵ؛ بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە ٢٩ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:04:05:02/04/2024

1300 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لە شاری بێشیکتاش سەر بە ئیستەنبوڵ ٢٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، لە شاری بێشیکتاش ئاگر لە یانەیەکی شەوانە کەوتووەتەوە کە لە ژێرزەمینی باڵەخانەیەکی ١٦ نهۆمیدا دروستکراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، تاوەکو ئێستا بەهۆی ئەو رووداوەوە ٢٩کەس گیانیان لەدەستداوە و هەشت کەسی دیکەش بریندارن و حەوت کەسیان برینەکانیان سەختە.

ئەوەش خراوەتە روو، هۆکاری ئاگرەکە تا ئێستا نادیارە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بە ٣١ ئۆتۆمبێل و ٨٦ کارمەندەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.













گەلەری