سەردێڕ:

ئیسرائیل باڵەخانەیەکی نزیک کونسوڵخانەی ئێرانی لە سوریا بۆردوومانکرد

PM:06:11:01/04/2024

1272 جار خوێندراوەتەوە

میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ئیسرائیل بۆردوومانی ناوچەیەکی نزیک کونسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشقی سوریا کردووە و بەهۆیەوە شەش کەس کوژراون.


ئەمڕۆ دووشەممە، میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ئیسرائیل باڵەخانەیەکی تەنیشت باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سوریای بۆردوومان کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە هێرشەکەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و زیان بەر باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئێران کەوتووە کە کونسوڵی ئێرانی تێدا نیشتەجێیە.

بەپێی زانیارییەکان، محەممەد رەزا زاهدی ناسراو بە ئەبو مەهدی، فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران لە سووریا و لوبنان لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کوژراوە.

هاوکات، میدیا جیهانییەکان باس لەوە دەکەن ئەگەر هەیە کونسوڵی ئێران لە سوریا لەو بۆردوومانەدا کوژرابێت.













گەلەری