سەردێڕ:

دادگای نێودەوڵەتی بۆ ئیسرائیل: رێگری لە گەیشتنی هاوکارییەکان مەکەن

AM:11:01:29/03/2024

852 جار خوێندراوەتەوە

دادوەرانی دادگای نێودەوڵەتی رایانگەیاند، داوایان لە ئیسرائیل کردووە هاوکاری رێکخراوە نێودوڵەتییەکان بێت بۆ ئەوەی خۆراک و کەلوپەلە هاوکارییەکان بە پارێزراوی بگەنە دەست دانیشتوانی فەڵەستین.


ئەمڕۆ هەینی، دادوەرانی دادگای نێودەوڵەتی بە کۆی دەنگ داوایان لە ئیسرائیل کرد هەموو رێوشوێنێکی پێویست و کاریگەر بگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پێداویستییە خۆراکییە سەرەتاییەکان بەبێ دواکەوتن بچێتە کەرتی غەززە و رێگر نەبێت.

ئاماژەیان بەوەش کرد، لە ئێستادا بەهۆی جەنگەوە برسێتییەکی زۆر لە فەڵەستین سەری هەڵداوە بەو هۆیەشەو هاوڵاتیان لە باروودۆخێکی قورسی ژیان کردندان.

لە ٧ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە جەنگی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس سەری هەڵداوە، بەوهۆیەشەوە دانیشتوانی ناوچە جیاوازەکانی فەڵەستین بەگشتی و کەرتی غەززە بە تایبەتی رووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە.

کۆمەڵگەی نێودوڵەتیش لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ئەوەی زۆرترین بڕی پێداویستی و خۆراک بگەیەننە دەستی دانیشتوانی فەڵيستین لە رێگەی ئاسمانی و دەریاییەوە.













گەلەری