AM:10:56:22/04/2024
39700 جار خوێندراوەتەوە
دانانی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر بۆ پێشوازیکردن لەسەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێکی زۆری هاوڵاتییان و نورسەر و ڕۆشنبیران لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە رەخنەی لێدەگرن.
بۆ پێشوازیکردن لە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان شەقام و دیوارەکانى قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکیا رازێنراوەتەوە، ئەوەش کاردانەوەی چین و توێژە جیاوازەکانى لێکەوتەوە.
ئەمە یەکەم جاریش نییە دەسەڵاتدارانی هەرێم ئاڵاى تورکیا
لە هەوڵیر هەڵدەکەن، پیشتریش لە ٢٩ ى ئازارى
ساڵی ٢٠١١ بۆ پێشوازیکردن لە ئەردۆغان ئاڵای تورکیا لەسەر زۆربەی شەقام و
شوێنە گشتیەکانی ئەو شارە هەڵکرا و گۆرانى کۆنى سەردەمى عوسمانییەکان بۆ ئەردۆغان
لێدرا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژانە تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی
هەرێمی کوردستان دەکات و لەماوەی چەند ساڵی رابردووشدا نزیکەی ١٥٠ هاوڵاتیی مەدەنی
بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم گیانیان لەدەستداوە.