وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، قەرەبووی بەشێکی زۆری زیانەکانی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا کراوەتەوە. دەشڵێت، "ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتەوە هەزار و ٦٠٠ مێگاوات".
دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆرەوە وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە، لە ئێستادا قەرەبووی بەشێکی زۆری زیانەکان کراونەتەوە.
وەزارەتی کارەبای
حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاندووە، توانیویانە قەرەبووی بەشێکی زۆری زیانەکانی کەمبوونەوەی
٢٥٠٠ مێگاواتی بەرهەمهێنانی کارەبا بکەن و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بگەیەننە ١٦٠٠
مێگاوات و رێگایان نەداوە كوژانەوەی گشتی لە سیستمی كارەبا رووبدات.
ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا وەزارەتی كارەبا لە چاوەڕوانی چارەسەركردنی شوێنەواری هێرشەكە
و دەستپێكردنەوەی پەستانی گازدایە بۆ هەرسێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
دوێنێ هەینی کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکی ئێوارە بۆ هەشتەم جار کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە
ئامانج گیرا و دوو دەنگی بەهێز لەنێو کێڵگەکەدا بیسترا، بەهۆی هێرشەکانیشەوە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.