سەردێڕ:

بڕێکی دیکە لە کرێی پارالێڵی خوێندنی باڵا داشکێنرا

PM:03:43:27/03/2024

29532 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکاندا وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی کاربەڕێکەر بڕیاریدا ٢٠٪ـی کرێی خوێندنی پارالێڵ دابشکێنێت و خوێندکاران ١٥٪ـی کرێکە بدەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڕیاریدا، کرێی خوێندنی پارالێل و ئێوارانی دبلۆم و بەکالۆرێۆس و دبلۆمی باڵا وماستەر و دکتۆرا، ٢٠٪ داشکاندنی بۆ بکات و کۆی داشکاندن بۆ ئەمساڵ بگەیەنێتە ٨٥٪.

پێشتریش، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ٢٠٪ـی کرێی خوێندنی ئەمساڵ خۆش بوو.

بە درێژایی ٣٣ ساڵی رابردوو، بەرپرسانی یەکێتی و پارتی، لە کاتی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردندا، دەستدەکەن بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان.














گەلەری