سەردێڕ:

دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش؛ ناتانیاهۆ سەردانی شاندێکی بۆ ئەمریکا هەڵوەشاندەوە

PM:11:04:25/03/2024

2652 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بەهۆی بەکارنەهێنانی ڤیتۆی واشنتۆن بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارنامەی ئاگربەستی خێرا لە غەززە، ناتانیاهۆ بڕیاری دا سەردانی ئەو شاندە هەڵبوەشێنێتەوە کە بڕیاربوو لەسەر داوای جۆ بایدن رەوانەی ئەمریکا بکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بەکارنەهێنانی ڤیتۆی واشنتۆن بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارنامەی ئاگربەستی خێرا لە غەززە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە، زیان بە هەوڵەکانی جەنگ و هەوڵەکانی ئازادکردنی دیلەکان دەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی گۆڕانی هەڵوێستی ئەمریکاوە، بنیامین ناتانیاهۆ بڕیاری دا سەردانی ئەو شاندە هەڵبوەشێنێتەوە کە بڕیاربوو لەسەر داوای جۆ بایدن سەردانی ئەمریکا بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێکی بۆ دەنگدان لەسەر رەشنووسی یاسای پێکهێنانی ئاگربەست لە غەززە ئەنجامدا و تێیدا بڕیار لەسەر پەسەندکردنی رەشنووسی یاسای ئاگربەستی غەززە درا.













گەلەری