سەردێڕ:

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاگربەستی غەززەی پەسەند کرد

PM:06:03:25/03/2024

2088 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رەزامەندی دەربڕی لەسەر رەشنووسی یاسای پێکهێنانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێکی بۆ دەنگدان لەسەر رەشنووسی یاسای پێکهێنانی ئاگربەست لە غەززە ئەنجامدا و تێیدا بڕیاردرا لەسەر پەسەند کردنی رەشنووسی یاسای ئاگربەستی غەززە.

بڕیارەکە لەلایەن ١٤ ئەندامەوە پاڵپشتی کرا بۆ پێکهێنانی ئاگربەست لە مانگی رەمەزاندا لە کەرتی غەززە بۆ ئەوەی ببێتە ئاگربەستی هەمیشەیی و ئازادکردنی سەرجەم دیلەکان.

هاوکات، نوێنەری روسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا داوای هەمواری دەستەواژەی ئاگربەستیان کردووە بۆ گۆڕینی بە ئاگربەستی هەمیشەیی، بەڵام پەسەند نەکرا.
راگەیاندنی ئەو ئاگربەستە لە کاتێکدایە، لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە عەززە بەردەوامە و لە سەرەتای هاتنی مانگی رەمەزانیشەوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەوڵی راگەیاندنی ئاگربەستدان بەپێی ئەوەی زۆرینەی دانیشتوانی کەرتی غەززە مسوڵمانن و لە دۆخێکی سەختدان. 













گەلەری