چاوگێک لە تەندروستی غەززە رایگەیاند، لە ٧ـی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ٣١ هەزار و ٩٨٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٤ هەزار و ١٨٨ کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ پێجشەممە، چاوگێک لە تەندروستی غەززە بە میدیا عەرەبییەکانی راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەهۆی کۆمەڵ کوژییەکی ئیسرائیلدا ٦٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٢ کەسیش بریندار بوون.
ئەوەشی خستووتە روو، لە ئێستدا دۆخی نەخۆشخانە و خزمەتگوزارییە
تەندروستییەکان لە غەززە خراپە و زۆرینەی بریندارەکان ناتوانن هاوکاری تەندروستی
پێویست وەربگرن.
باسی لەوەش کردووە، ئیسرائیل بۆردوومانی کەمپی نوسەیراتی لە ناوەندی غەززە
کردووە و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ئەندامی یەک خێزانن و
بۆردوومانکردنی ناوچەی رۆژئاوای غەززە بەردەوامەوە و لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا
هەشت کەس لەو ناوچەیە گیانیان لەدەستداوە.
دوێنێ، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری
دەرەوەی ئەمریکا بەسەردانێک گەیشتە جەددە بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی سعودیەدا کۆببێتەوە
و بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکان سەبارەت بە تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی جەنگی
فەڵەستین و ئیسرائیل دەبێت لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەست.