سەردێڕ:

بۆ تاوتوێکردنی ئاگربەست لە غەززە؛ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە سعودیە

PM:09:01:20/03/2024

1044 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عەرەبییەکان رایانگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە سعودیە بۆ تاوتوێکردنی دواین پێشهاتەکانی جەنگی غەززە و راگەیاندنی ئاگربەست.


ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەسەردانێک گەیشتە جەددە بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی سعودیەدا کۆببێتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، کۆبوونەوەکان سەبارەت بە تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی جەنگی فەڵەستین و ئیسرائیل دەبێت لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەست.

پێشووتر ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا رایگەیاندبوو، بلینکن دوای سەردانەکەی بۆ سعودییە روو دەکاتە میسر و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەدا بۆ باسکردنی پێشهاتەکانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کۆدەبێتەوە.

ئەم سەردانەی بلینکن بە شەشەم سەردانیکردنی دادەنرێت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای ٧ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە تایبەت لەسەر پرسی غەززە.













گەلەری