سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە بەردەوامی هەبێت

AM:08:32:20/03/2024

724 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە ئێستادا برسێتییەکی زۆر لە کەرتی غەززە بڵاو بووەتەوە بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیلەوە. کۆمسیۆنی ئەوروپاش دەڵێت،" لە ئێستادا ٧٠٪ـی دانیشتوانی باکووری غەززە بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن".


ئەمڕۆ چوارشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیلەوە لە ئیستادا بە رێژەیەکی بەرچاو برسییەتی بەرۆکی دانیشتوانی کەرتی غەززەی گرتووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە بەردەوامی هەبێت.

لەو بارەیەوە کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، برسێتی مەترسی لەسەر ٧٠٪ـی دانیشتوانی باکووری غەززە و ٥٠٪ـی دانیشتوانی ناوەڕاستی غەززە دروست کردووە و دۆخەکەش بەردەوامە لە تێکچوون.

لە ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بەردەوامی هەیە، لە ئێستادا بەهۆی مانگی رەمەزانەوە هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودوڵەتی چڕتر بوونەتەوە بۆ ئەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەنن بە کەرتی غەززە.













گەلەری