سەردێڕ:

جارێکی دیکە؛ ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر گروپە چەکدارەکانی یەمەن

PM:08:01:11/03/2024

968 جار خوێندراوەتەوە

میدیای سەر بە گروپە چەکدارەکانی یەمەن بڵاویکردەوە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە سێ جار هێرش کراوەتە سەر ناوچەی رەئس عەین لە سنووری پارێزگای حودەیدە.


ئەمڕۆ دووشەممە، میدیای سەر بە گروپە چەکدارەکانی یەمەن بڵاویکردەوە، ناوچەی رەئس عەین لە پارێزگای حودەیدە لە رۆژئاوای یەمەن کراوەتە ئامانج.

ئاماژە بەوەش کراوە، بە سێ جار بۆردومان کردن لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە هێرشەکان ئەنجام دراوە.

 

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، هەر ئەمڕۆ دەستەی کاروباری بازرگانی دەریایی بەریتانیا رایگەیاند، لە دووری ٧١ میل لە باشووری رۆژئاوای ناوجەی سەلیف لە یەمەن هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکی بازرگانی.

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە گروپە چەکدارەکانی یەمەن زیاتر لە ٥٠ هێرشیان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک کردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سور و کەنداوی عەدەندا و ئەمریکا و بەریتانیاش بەردەوامن لە وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە لەرێگەی بۆردومان کردنی پێگەکانی گروپە چەکدارەکانەوە.













گەلەری