PM:03:59:11/03/2024
1116 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه رایگه‌یاند، بۆ مانگی رەمەزان ده‌ستیان كردووه به جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كان بۆ لێبوردن لە بەشێک لەو زیندانیكراوانه‌ی سزادراون.
ئەمڕۆ دووشەممە، وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه رایگەیاند، تیمه‌كانیان ده‌ستیانكردووه به جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی لێبوردن بۆ زیندانیان، كه له یاسای گشتیدا سزا دراون، به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناو خێزانه‌كانیان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئه‌م بڕیاره مرۆییه‌ی پادشای
سعودیه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی مانگی ره‌مه‌زان، هاوکات جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە
لەمڕۆوە دەست پێدەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
شانشینی سعودیه رایگه‌یاند، ١١ـی ئەم مانگە یەکەم رۆژ مانگی رەمەزان دەبێت.