سەردێڕ:

بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان؛ هۆڵەندا کەشتی جەنگی رەوانەی دەریای سوور دەکات

PM:11:48:08/03/2024

1124 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی هۆڵەندا بڵاویانکردەوە، حکومەتی هۆڵەندا بڕیاریداوە کەشتییەکی جەنگی رەوانەی دەریای سوور بکات بە مەبەستی پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان.


میدیاکانی هۆڵەندا بڵاویانکردەوە، ئەمستردام بەنیازە کەشتییەکی جەنگی رەوانەی دەریای سوور بکات بۆ یارمەتیدان و بەرگریکردن لە هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە هێرشە ئاسمانییەکانی گروپە چەکدارەکانی یەمەن.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، پێشبینی دەکەن کەشتییەکە لە کۆتایی مانگی ئازاردا بگاتە ناوچەکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، مانگی رابردوو حکومەتی بەریتانیا کەشتی شاهانەی رەوانەی دەریای سوور کرد بۆ ئەوەی رووبەڕووی گروپە چەکدارەکانی یەمەن ببنەوە و کەشتییە بازرگانییەکان بپارێزن.

لە مانگی ١١ـی ساڵی ڕابردووەوە ، دۆخی دەریای سوور ئاڵۆز بووە، بەهۆی ئەو هێرشانەوە کە گروپە چەکدارەکانی یەمەن دەستیان پێکردووە، گروپە چەکدارەکان کەشتییە بازرگانییەکان دەکەنە ئامانج کە بەناو گەرووی باب ئەلمەندەب و کەنداوی عەدەندا دەپەڕنەوە.













گەلەری