سەردێڕ:

ئەمریکا: بەرپەرچی چوار هێرشی گروپە چەکدارەکانی یەمەنمان داوەتەوە

AM:11:37:08/03/2024

816 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، بەرپەرچی چوار هێرشیان داوەتەوە کە لە رێگەی مووشەکەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکانی یەمەنەوە ئاڕاستەی هێزەکانیان کراوە.


ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا کە لە تۆڕی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە، بەرپەرچی چوار هێرشی مووشەکی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیان داوەتەوە.

ئەوەشی خستووەتە روو، هێرشەکە بە مووشەکی جۆری کروزی دژە کەشتی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکانی یەمەنەوە ئەنجام دراون.
باس لەوەش کراوە، جگە لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئەو چوار موشەکە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیشیان خستووەتە خوارەوە.

لە سەرەتای جەنگی حەماس و ئیسرائیلەوە، لە دەریای سور گرژیی و ئاڵۆزی لەنێوان ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانیدا لەلایەک و گروپە چەکدارییەکانی یەمەن لەلایەکی دیکە سەری هەڵداوە، ئەو گروپانەش هێرش دەکەنە سەر کەشتییەکانی گواستنەوەی نەوت لە دەریای سور.













گەلەری