سەردێڕ:

بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر کەشتییەکی ئەمریکا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

AM:09:03:07/03/2024

1544 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی ئەمریکا رایگەیاند، لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی یەمەنەوە کەشتییەکی ئەمریکا لە کەنداوی عەدەندا بە مووشەک کراوەتە ئامانج و بەوهۆیەوە سێ کارمەندی کەشتییەکە گیانیان لەدەستدا و چوار کارمەندی دیکەش بریندار بوون.


بەرپرسێکی ئەمریکا رایگەیاند، کەشتییەکی ئەمریکا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی یەمەنەوە لە کەنداوی عەدەندا بە مووشەک کراوەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی ئەو هێرشەی گرووپە چەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییەکی ئەمریکا سێ کارمەندی کەشتییەکە گیانیان لەدەستدا و چوار کارمەندی دیکەش بریندار بوون.

ئەوەشی خستە روو، سەرەڕای زیانی گیانی زیانی زۆری ماددی بەر کەشتییەکە کەوتووە و لەدوای هێرشەکە سەرجەم کارمەندەکان کەشتییەکەیان جێهێشتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئاژانسی ئاسایشی دەریایی بەریتانیا بڵاوی کردەوە، بەهۆی تەقینەوەی کەشتییەک لە کەنداوی عەدەندا، زیان بەر کەشتییەکی بازرگانیی ئەمریکا کەوتووە کە نزیک بووە لەو کەشتییە.

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە گرووپە چەکدارەکانی یەمەن زیاتر لە ٤٥ هێرشیان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک کردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سور و کەنداوی عەدەندا.













گەلەری