سەردێڕ:

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا: هێرشکراوەتە سەر کەشتییەکمان لە دەیای سور

PM:11:20:20/02/2024

1836 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هێزە چەکدارە لەیاسا دەرچووەکانی یەمەن هێرشی موشەکیان کردە سەر کەشتییەکی دانەوێڵە هەڵگری ئەمریکا. دەشڵێت، "هێرشە مووشەکییەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و کەشتییەکە بەردەوام بووە لە گەیاندنی دانەوێڵەکە بەرەو کەناراوە عەدەن".


فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، دوا نیوەڕۆی دوێنێ رۆژی دووشەممە لە رێگەی موشەکی بالیستی دژە کەشتییەوە هێزە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانی یەمەن هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی دانەوێڵە هەڵگری ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و کەشتییەکە بەردەوام بووە لە گەیاندنی ئەو دانەوێڵەیەی پێیەتی بەرەو عەدەن.

ئەوەشی خستووەتە روو، نزیکەی کاتژمێر ٥ی پاشنیوەڕۆی دوێنێ، مووشەک هەڵگرێکی ڕووکار بۆ ئاسمان لەلایەن هێزەکانیانەوە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەچەکدارەکانی یەمەن دۆزرایەوە و لەناوبرا و کاتژمێر ٨:١٥ خولەکیش فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان لە ناوبردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا رایگەیاند، هێزەکانیان لە دەریای سووردا لەلایەن دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کە لەیەمەنەوە ئاڕاستەکرابوون هێرشیان کرایە سەر. وتیشی، "سیستەمی بەرگری کەشتییەکانمان هەردوو فڕۆکەکەیان تێکشکاند پێش ئەوەی ئامانجەکانیان بپێکن".













گەلەری