میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیاوە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکانی یەمەن لە پارێزگای حودەیدە کراوەتە ئامانج.
ئەمڕۆ دووشەممە، میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، ئەمریکا و بەریتانیا ناوچەی جەبانی لە پارێزگای حودەیدەیان لە رۆژئاوای یەمەن کردووەتە ئامانج.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو
ناوچەیە پێگەی گروپە چەکدارەکانی یەمەنی لێیە و ئامانجی ئەمریکا و بەریتانیا لاواز
کردنی ئەو گروپە چەکدارانەیە.
ئەوەش خراوەتە روو، هێرشی
بەردوامی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکانی یەمەن،
وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەیە کە لەلایەن ئەو گروپە چەکدارانەوە دەکرێتە سەر کەشتییە
بازرگانییەکانی ئەمریکا و ناوچەکانی دیکە لە دەریای سوردا.
هاوکات، ئەمڕۆ گروپە چەکدارەکانی
یەمەن رایانگەیاند، لە کەنداوی عەدەن کەشتییەکیان کردووەتە ئامانج و زیاێکی زۆریان
پێگەیاندووە.
گروپە چەکدارەکانی یەمەن
بەبۆنەی جەنگی نێوان حەماس و ئیسڕائیل و وەکو پاڵپشتی کردنی حەماس، لە نزیکی مانگی
تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە هێرشییان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای
سور و کەنداوی عەدەندا دەست پێ کردووە.