سەردێڕ:

ئەمریکا دوو هێرشی نوێی بۆ سەر بارەگای گروپەچەکدارەکانی یەمەن ئەنجام دا

PM:09:20:17/02/2024

1096 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، دوو هێرشیان بۆ سەر موشەکێکی کروزی دژە کەشتی و بەلەمێکی هەڵگری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی گروپەچەکدارەکانی یەمەن ئەنجام داوە و بە سەرکەوتووی ئامانجەکەیان پێکاوە.


ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا "سێنتکۆم" رایگەیاند، دوو هێرشی نوێیان بۆ سەر بارەگای گروپەچەکدارەکانی یەمەن ئەنجام داوە و ئامانجەکەیان پێکاوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هێرشەکە وەک وەڵامدانەوەیەک بوو بۆ ئاڕاستەکردنی ئەو چوار مووشەکەی گروپەچەکدارەکانی یەمەن رۆژی رابردوو ئاڕاستەی کەشتی نەوتی ئێن تی پۆلۆکسیان کرد لە دەریای سوردا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١٦ـی شوبات گروپەچەکدارەکانی یەمەن رایانگەیاند، بە ژمارەیەک مووشەک کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانیایان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج.

هێزە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانی یەمەن، لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا دەستیان بە چالاکییەکانیان کرد، سەرەتا بە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سور، دواتر بوونە مەترسی بۆسەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە دەریای سوردا.

ئەو هێرشانەش کاریگەری خراپیان لەسەر هاتوچۆی کەشتیوانی لەو ناوچەیە ستراتیژییەدا دروستکردووە کە ١٢٪ـی بازرگانی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت.













گەلەری