سەردێڕ:

رێکخراوی رزگاری فەڵەستین: حەوت هەزار فەڵەستینی دەستگیرکراون

PM:12:31:16/02/2024

1096 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی رزگاری فەڵەستین رایگەیاند، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ـەوە، ئیسرائیل حەوت هەزار و ٤٠ فەڵەستینی لە ناوچەکانی جەنگدا دەستگیرکردووە.


کۆمەڵەی دیلە فەڵەستینییەکان و شاندی کاروباری دیلە فەڵەستینییەکانی سەربە ڕێکخراوی ڕزگاری فەڵەستین، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، هێزەکانی ئیسرائیل، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا، لە قودس و کەرتی ڕۆژئاوادا حەوت هەزار و ٤٠ فەڵەستینییان دەستگیرکردووە.

باس لەوەش کراوە، سەربازانی ئیسرائیل لە رۆژی چوار شەممەوە تا ئێستا، لە ناوچەکانی بەیت لەحم، تولکەرەم، نابلوس و جەنین لە کەرتی رۆژئاوا ٢٠ کەسیان دەست بەسەر کردووە و هاتووە، "تێکڕای ژمارەی ئەو کەسانەی لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ئیسرائیل دەستگیری کردوون بەرزبووەتەوە بۆ حەوت هەزار و ٤٠ کەس".

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تاوەکو ئیستا بەهۆی هێرشەکانی حەماسەوە بۆسەر ئیسرائیل جەنگ لەنێوان حەماس و ئیسرائیلدا بەردەوامە.













گەلەری