سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: نامانەوێت شاری رەفەح چۆڵبکرێت

PM:09:02:13/02/2024

1196 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، تا ئێستا ئیسرائیل سەبارەت بە پلانی چۆڵکردنی شاری رەفەح لە کەرتی غەززە پەیوەندی بە نووسینگەکەیانەوە نەکردووە. دەشڵێت، "بەشداری لە هیچ چۆڵکردنێکی زۆرەملێدا ناکەین لە ناوچەی رەفەح".


ئەمڕۆ سێشەممە، جێنس لێرک وتەبێژی نووسینگەی یونامی بۆ کاروباری مرۆیی رایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵک ئەوەدا نییە دانیشتوان و ئاوارەکانی رەفەح ناوچەکە چۆڵبکەن بە شێوەی زۆرە ملێ.

ئاماژەی بەوەش کردووە، تاوەکو ئێستا بەرپرسانی ئیسرائیل پەیوەندیان بە نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نەکردووە سەبارەت بە چۆڵکردنی شاری رەفەح.

 

رەفەح شارێکی فەڵەستینییە دەکەوێتە ٣٠ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای شاری غەززە و بە پێی وتەی دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین، لە ئێستادا نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە رەفەح نیشتەجێن، کە دەکاتە شەش هێندەی ژمارەی دانیشتوانی شارەکە پێش ٧ی ئۆکتۆبەر، بەهۆکاری ئەوەی بەشێکی زۆری ئاوارەکانی کەرتی غەززە رویان لەم شارە کردووە بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە.













گەلەری