سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەوڵدەدەین دۆخی دەریای سوور ئارام بکەینەوە

PM:10:29:11/02/2024

1156 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەبێ ماندوبوون کار دەکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی دەریای سور بهێنن و هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان بەبێ ترس دەستپێبکاتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئارسێنیۆ دۆمینگێز سەرۆکی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئاڵۆزییەکانی دەریای سور کاریگەری خراپی لەسەر هاتوچۆی کەشتیوانی دروست کردووە و لێکەوتەی خراپی دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بە زووترین کات کۆتایی بەو گرژی و ئاڵۆزیانە بێت کە لە دەریای سوردا روودەدەن.

دەشڵێت، "دەمانەوێت جارێکی دیکە ئازادی هامووشۆی کەشتییە بازرگانییەکان بۆ دەریای سوور بگەرێنینەوە و دۆخی ناوچەکە ئارام ببێتەوە."

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردووەوە هێزەچەکدارە لە یاسا دەرچووەکانی یەمەن بەبەردەوامی هێرشی موشەکی دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوردا و دەستیان بەسەر چەندین کەشتی بازرگانیدا گرتووە.

ئەو هێرشانەش کاریگەری خراپیان لەسەر هاتوچۆی کەشتیوانی لەو ناوچەیە ستراتیژییەدا دروستکردووە کە ١٢٪ـی بازرگانی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت.













گەلەری