سەردێڕ:

دوو بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا کرانە ئامانج

بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی عومەر
PM:09:15:10/02/2024

1692 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هەردوو بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی عومەر و وێستگەی غازی کۆنیکۆ لە سوریا لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک کراونەتە ئامانج.


ئەمڕۆ شەممە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەلایەن گروپەچەکدارەکانەوە لە سوریا هێرشی مووشەکی کرایە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی عومەر کە گەورەترین بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکایە لە سوریا.

ئاماژەی بەوەش کرد، سیستەمی بەرگری بنکەکە هەوڵی خستنە خوارەوەی مووشەکەکانی داوە، بەڵام نەیتوانیووە بیانخاتە خوارەوە و تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی زیانەکانەوە نیە.

ئەوەشی خستە روو، کەمێک پێش ئەو هێرشە، دوو هێرشی دیکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک لە لایەن گروپەچەکدارەکانەوە کرایە سەر بنکەی ئەمریکا لە وێستگەی غازی کۆنیکۆ.

باسی لەوەش کرد، لە رۆژی ١٩ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ـەوە ١١٤ هێرش لەلایەن گروپەچەکدارەکانەوە کراوەتە سەر بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا.













گەلەری