سەردێڕ:

دەریای سور؛ ئەمریکا حەوت هێرشی کردە سەر گروپە چەکدارەکان

AM:08:28:09/02/2024

1592 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئەمریکا رایگەیاند، حەوت هێرشی نوێیان بۆ سەر گروپە چەکدارەکان ئەنجامدا و بەر پەرچی حەوت موشەکیان داوەتەوە. دەشڵێت، "هێزەکانمان بەردەوام هەوڵی پاراستنی ئارامی دەریای سور دەدەن."


ئەمڕۆ هەینی ، سوپای ئەمریکا بڵاوی کردەوە، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانیان لە دەریای سوردا ، بۆ بەرگری کردن لە هێزەکانیان حەوت هێرشی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەش کراوە دژی چوار بەلەمی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هێرشەکانیان ئەنجامداوە. دەشڵێت'' بەر پەرچی حەوت مووشەکی کروزی دژە کەشتیمان داوەتەوە لە میانی هێرشەکەماندا''

ئەوەش خراوەتە روو، ئەم چالاکیانەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن زیانی بۆ ئازادی کەشتیوانی هەیە لە دەریای سوردا و هێزەکانی ئەمریکا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی سەقامگیری کەشتیوانی لە دەریای سوردا بپارێزێت.

هەر لەو بارەیەوە چەند رۆژی رابردوو، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا بۆردوومانی زیاتر لە ٣٦ پێگەی گروپەچەکدارەکانیان کردووە لە خاکی یەمەن و ئەمە دووەم هێرشە لەدوای هێرشەکەی شەوی ٢ـی شوبات بۆ سوریا و عێراق.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەردەوام کەشتیەکانی بەریتانی و ئەمریکا لە دەریای سوور لەلایەن گروپە چەکدارەکانی یەمەنەوە دەکرێنە ئامانج، پێشتر سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردبووەەوە کە هێرشەکانیان لەگەڵ بەریتانیا دژ بە یەمەن درێژەی دەبێت ئەگەر لە بەئامانجگرتنی کەشتییەکان لە دەریای سور بەردەوام بن.













گەلەری