سەردێڕ:

لوبنان؛ لە هێرشێکی ئاسمانیدا دوو ئەندامی گروپەچەکدارەکان گیانیان لەدەستدا

PM:10:54:08/02/2024

1708 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان رایانگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیدا ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە باشوری لوبنان کرایە ئامانج و بەهۆیەوە چەند کەسێک کە ئەندامی گروپەچەکدارەکان بوون گیانیان لەدەستدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە باشووری لوبنان ئۆتۆمبێلێکی گروپەچەکدارەکان کرایە ئامانج و بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لە دەستدا.

میدیاکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، '' لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا دوو ئەندامی گروپێکی چەکداری لوبنانی تێدا بووە و هەردووکیان لە ئەنجامی هێرشەکە گیانیان لەدەستداوە''.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە شەوی ٧ی ئەم مانگە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە هێرشێکی ئاسمانیدا ئۆتۆبێلێکی گروپەچەکدارەکانی لە ناو شاری بەغدا بە ئامانج گرت و بەو هۆیەشەوە دوو ئەندامی باڵای گروپە چەکدارەکان گیانیان لەدەستدا.

لەبارەی هێرشەکان لە ناوچەکەدا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لەلێپرسینەوە لە هەر کەسێک کە ببێتە هەڕەشە و مەترسی لەبەردەم سەلامەتی هێزەکانیاندا لە ناوچەکەدا.













گەلەری