سەردێڕ:

وەزیری بەرگری ئەمریکا: دەستدرێژی سەر هێزەکانمان قبوڵ ناکەین

PM:07:36:01/02/2024

3368 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، نە وەزارەتی بەرگری و نە سەرۆکی ئەمریکا هێرشکردنە سەر هێزەکانی وڵاتەکەیان لە هیچ وڵاتێکی دیکە قبوڵ ناکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەو هێرشانەی کە هێزەچەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر هێزەکانیان ئەنجامی دەدەن.

وتیشی'' ئەو هێزانە چەند جارێک هێرشیان کردووتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان بەبێ ئەوەی پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە هەبێت''.

راشیگەیاند، بەردەوام دەبن لە بەرپەرچدانەوەی هێزەچەکدارەکانی یەمەن، چونکە سنوریان بەزاند و ئارامی دەریای سوریان شێواند، سەبارەت بە جەنگی ئیسرائیل وفەڵەستینیش باسی لەوە کرد، ئەمریکا هەوڵی ئەوە دەدات کە کێشەی فەڵەستین چارەسەر بکات.

جەختی لەوەش کردەوە، بەردەوام دەبن لە بەرپەرچدانەوەی هێزەچەکدارەکانی یەمەن و هەموو کارێک دەکەن بۆ پاراستنی هێزەکانیان لە دەریای سوردا، بەڵام کارێک ناکەن کە دۆخی ناوچەکە لەوە ئاڵۆزتر ببێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین رایگەیاند، هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی کێشەی فەڵەستین چارەسەر بکەن و کۆتایی بە گرژی و ئاڵۆزییەکان بهێنن.

راشیگەیاند، گرینگی بەوە دەدەن کە هاوکارییە مرۆییەکانی وڵاتان بە پارێزراوی بگاتە دەست هاوڵاتیانی فەڵەستین. دەشڵێت،'' بەردەوامین لەوەی کارێک بکەین لەو جەنگەدا هاوڵاتیانی مەدەنی پارێزراو ببن''.













گەلەری