سەردێڕ:

ئەمریکا: نامانەوێت گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر ببن

PM:05:43:29/01/2024

1720 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا بەشێوەیەکی گونجاو وەڵامی هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە ئوردن دەداتەوە. دەشڵێت" نامانەوێت لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا شەڕ بکەین بۆ ئەوەی ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر نەبن".


ئەمڕۆ دووشەممە، جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەیەکی گونجاو وەڵامی هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە ئوردن دەداتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمریکا بە دوای هەڵگیرساندنی شەڕ لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا ناگەڕێت، چونکە ئەمریکا نایەوێت ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر بن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەواندا بۆ سەر پێگەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن سێ سەربازی ئەمریکا گیانیان لەدەستدا و ٢٥ سەربازی دەیکەش بریندار بوون.













گەلەری