سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ پلە یەمەنی هەژاند

PM:10:16:25/01/2024

1184 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی یەمەن رایانگەیاند، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ پلە بە پێوەری رێختەر باشووری کەناراوەکانی یەمەنی هەژاند و دانیشتوانی چوار پارێزگای ئەو وڵاتە هەستیان پێکردووە.


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە میدیاکانی یەمەن بڵاویان کردەوە، لە باشووری کەناراوەکانی یەمەن بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ پلە بە پێوەری رێختەر روویداوە و تا ئێستا زیانەکانی نەزانراون.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، بەهۆی بەهێزی بومەلەرزەکەوە دانیشتوانی چوار پارێزگای یەمەن هەستیان پێکردووە و نزیکەی ١٥ چرکە بەردەوامی هەبووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی تورکیا رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری رێختەر ویلایەتی مەلاتیای لە باشووری تورکیا هەژاند، میدیاکانی چینیش دەڵێن، "زەمین لەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری رێختەر باکووری رۆژئاوای وڵاتەکەمانی هەژاندووە."













گەلەری