سەردێڕ:

حەماس: لە هێرشەکانی ٧ـی تشرینی یەکەمدا هەڵەمان کردووە

PM:07:50:21/01/2024

4732 جار خوێندراوەتەوە

گروپی چەکداری حەماس بڵاویکردەوە، هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل پێویست بوون بۆ وەڵامدانەوەی پلانەکانی ئەو وڵاتە، بەڵام لە کاتی جێبەجێکردنی پیلانی هێرشەکاندا چەند هەڵەیەکیان کردووە کە بووەتە هۆی تێکچوونی سنوری نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بزوتنەوەی حەماس لەبارەی هێرشەکانی ٧ـی تشرینی یەکەمەوە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو هێرشانە هەنگاوێکی پێویست بوون و وەڵامێکی سروشتی بوون بۆ رووبەروو بوونەوەی پلانەکانی ئیسرائیل.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو هێرشانەدا هەندێک هەڵە هەبوون کە بوونە هۆی روودانی هەندێک ئاڵۆزی و ئاژاوە و تێکچوونی سنووری نێوان غەززە و ئیسرائی لێکەوتووتەوە.

ئەوەش خراوەتە روو، "گەلی فەلەستین توانا و لێهاتوویی ئەوەی هەیە بۆ خۆیان بڕیار لە داهاتووی خۆیان بدەن و رەنگە کەس سەرپەرشتی بەسەریاندا نەسەپێنێت".

باس لەوەش کراوە، داوا دەکەن دەستبەجێ ئیسڕائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە رابگرێت و کۆتایی بە پێشێلکارییەکانی بهێنێت و کاربکات بۆ کردنەوەی دەروازەکان و رەوانەکردنی هاوکاری بۆ کەرتی غەززە.
لە ٧ـی تشرینی یەکەمەوە و لە دوای بۆردوومانەکانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل جەن لەنێوان حەماس و ئیسرائیلدا هەڵگیرساوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە. 













گەلەری