سەردێڕ:

سوپای پاسداران: لە هێرشەکەی سەر دیمەشق چوار راوێژکاری سەربازیمان گیانیان لەدەستداوە

PM:02:30:20/01/2024

1672 جار خوێندراوەتەوە

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە هێرشە مووشەکییەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سوریا، چوار راوێژکاری سەربازییان گیانیان لەدەستداوە. روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش دەڵێت، "لە هێرشەکەدا بەرپرسی هەواڵگری سوپای پاسداران گیانی لەدەستداوە".


ئەمڕۆ شەممە، سوپای پاسدارانی ئێران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە هێرشە مووشەکییەکەی ئەمڕۆی سەر دیمەشق، چوار راوێژکاری سەربازییان گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەر بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە، چەند ئەندامێکی سوپای سوریا و کەسانی مەدەنیش گیانیان لەدەستداوە.

پێشتریش، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە هێرشە مووشەکیەکەی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سوریا، بەرپرسی هەواڵگری سوپای پاسداران گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش خرابووە روو، بۆردوومانەکە یەکەیەکی نیشتەجێبوونی لە گەڕەکی حەی مەززە لە دیمەشقی پایتەخت کردبووە ئامانج و ئەو ناوچەیەی کە بۆردوومان کراوە شوێنى نیشتەجێبوونى بەرپرسانى گروپە چەکدارییەکانى غەززەیە.


 













گەلەری