سەردێڕ:

ئەمریکا: دەمانەوێت دەوڵەت بۆ فەڵەستینیەکان دروستبکەین

PM:05:30:19/01/2024

1592 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگ بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە بەڵێنێکیان لە وڵاتانی ناوچەکە وەرگرتووە. دەشڵێت،" دەیانەوێت دەوڵەتێک بۆ فەڵەستین دابمەزرێنن بە پێچەوانەی ویستی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل".


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دەیانەوێت سەر لەنوێ کەرتی غەززە ئاوەدان بکەینەوە و دەوڵەتێکی نوێ بۆ فەڵەستین دابمەزرێنن بۆ ئەو مەبەستە بەڵێنیان لە وڵاتانی ناوچەکە وەرگرتووە ئەگەر ویستی جدیان هەبێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دروستکردنی دەوڵەتێکی نوێ بۆ فەڵەستین پێچەوانەی ویستەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلە.

هاوکات، جۆن کێربی راوێژکاری نیشتیمانی کۆشکی سپی رایگەیاند، چارەسەری کێشەکانی هەردوو دەوڵەتەکە لە بەرژەوەندی ئیسرائیلیەکان و فەڵەستینیەکاندایە، وتیشی،"دوای کۆتاییهاتنی جەنگ سەر لەنوێ دروستکردنی حکومەتێکی نوێ لە کەرتی غەززە دەبێت کە نوێنەرایەتی خواستی هەموو فەڵەستینیەکان بکات".

ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای ئەوەی ئەمریکا داوای لە ئیسرائیل کرد چالاکییە سەربازییەکانی لە کەرتی غەززە کەمبکاتەوە و هێزەکانی بکشینێتەوە بەڕوونی دەرەنجامی باش دەبینرێت''.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە رۆژی ٧ـی مانگی ١٠ـی ساڵی رابردووەوە دووبارە جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستیندا سەری هەڵدایەوە بەهۆی ئەوەی بزوتنەوەی حەماس لە رێگەی هەزاران موشەکەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.














گەلەری