سەردێڕ:

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا: دەمانەوێت ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزین

PM:12:09:19/01/2024

1304 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، نایانەوێت لەگەڵ ئێران و هێزە چەکدارەکانی یەمەندا بکەونە جەنگەوە. دەشڵێت،''دەمانەوێت سەقامگیری ناوچەکە بپارێزین''.


ئەمڕۆ هەینی، پاتریک رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەمریکا هەوڵنادات بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێران و هێزەچەکدارەکانی یەمەندا ناکۆکیەکانیان بگاتە لوتکە و بکەونە جەنگەوە، بەڵکو هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی دەدەن لە ناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەردەوامن لە هێرشە موشەکیەکانیان لە دەریای سوردا، بەڵام ئەمریکا دەیەوێت تەنها ئەو هێرشانە رابگرێت، چونکە بووەتە هۆی دروستبوونی نائارامی لە ناوچەکەدا.

ئەو بەرپرسەی ئەمریکا ئەوەشی خستووتە روو، هێرشە موشەکیەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە دەریای سوور بێباکانە کەشتیەکان بازرگانییەکان و تیمەکانیان بەرەوڕووی مەترسی دەکاتەوە.

دەشڵێت ''ئەمریکا کاردەکات بۆ دڵنیابوون لە تێپەڕبوونی سەلامەتی کەشتییەکان لە دەریای سووردا و سەقامگیربوونی بازرگانی''.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا هێزەچەکدارەکانی یەمەن هێرشی موشەکیەکانیان بۆسەر کەشتیە بازرگانیەکان لە دەریای سوردا زیاتر کرد، بەو هۆیەشەوە ئەمریکا بەهاوبەشی بەریتانیا بۆ یەکەمجار هێرشێکی فراوانیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانیان لە یەمەن.













گەلەری