بەرپرسانی قەتەر بڵاویانکردەوە، بە هاوکاری فەرەنسا رێککەوتنێکیان لەنێوان حەماس و ئیسرائیل کردووە بۆ گیانی هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی مەدەنی غەززە و بارمتەکان.
بەرپرسانی قەتەر باسیان لەوەش کردووە، توانیویانە سەرکەوتوو بن لە هەوڵێکی رێککەوتن لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ رێگەدان بە گەیاندنی دەرمان و هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە.
میدیاکانی قەتەریش
بڵاویانکردووەتەوە، بەپێی رێککەوتنەکە ئەمڕۆ دەرمان و هاوکاری ڕەوانەی شاری ئەلعەریشی
میسر دەکرێن لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی قەتەرییەوە و لەوێشەوە هاوکارییەکان دەگوازرێنەوە
بۆ غەززە.
ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، بەردەوامیی شەڕی غەززە لە داهاتوودا زیان بە ئاسایش و ئەمنییەتی
ئیسرائیل دەگەیەنێت.