سەردێڕ:

دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندار لە جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلدا گەیشتووەتە چەند؟

AM:08:52:17/01/2024

1336 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی غەززە رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لە فەڵەستین زیاتر لە ٢٤ هەزار کەسی تێپەڕاندووە. سوپای ئیسرائیلیش بڵاویکردەوە لە دەستپێکی شەڕەوە تا ئێستا هەزار و ٢٠٠ کەسیان لێکوژراوە.


تەندروستی کەرتی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیلەوە ٢٤ هەزار و ٢٨٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦١ هەزار و ١٤٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، تا ئێستا ژمارەیەک لەو کەسانەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە لەژێر داروپەردوودا ماونەتەوە و تیمەکانیان ناتوانن بگەن پێیان.

سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی حەوتی مانگی ١٠ـی ساڵی رابردووەوە جارێکی دیکە جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەستیپێکردەوە، بەهۆی ئەوەی بزوتنەوەی حەماس لە رێگەی هەزاران موشەکەوە ئیسرائیلی بۆمبباران کرد. تا ئێستاش جەنگەکە بەردەوامی هەیە.













گەلەری