سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: جەنگ چەندان مانگی دیکە دەخایەنێت

PM:09:43:14/01/2024

1464 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو جەنگەی لە غەززە هەڵگیرساوە چەندان مانگی دیکەی دەوێت، تاوەکو کۆتایی بێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لە دوای ١٠٠ رۆژ جەنگ لەگەڵ حەماس لە غەززە نیوەی بارمتەکانیان گەڕاندووەتەوە و دەستبەرداری هیچ بارمتەیەکی ئیسرائیلی نابن و سەرجەمیان ئازاد دەکەن.

ئەوەشی خستووەتە روو، پێویستە بەشێوەیەکی باش خۆیان بۆ جەنگ ئامادە بکەن، چونکە بەم زوانە کۆتایی نایەت و چەندان مانگی دیکە دەخایەنێت.

باسی لەوەش کردووە، سەرجەم پیلانەکانیان بۆ سەرکەوتنیان لە جەنگەکە بە ویستی ئەوان دەڕوات و لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ـیشدا پارە بۆ جەنگەکە تەرخاندەکەن کە بەشێکی تایبەت دەکەن بە هاوکاریکردنی دارایی سەربازەکان و خێزانەکانیان.

ماوەی ١٠٠ رۆژە جەنگ لە نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل هەڵگیرساوە، دوای ئەوەی بزوتنەوەی حەماس لە بەرەبەیانی ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو لە رێگەی هەزاران موشەکەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.













گەلەری