سەردێڕ:

ئیسرائیل رازی دەبێت رۆژانە ٤٠٠ بارهەڵگر هاوکاری رەوانەی غەززە بکرێت

AM:11:47:11/01/2024

1340 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لەسەر داواکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چەند رۆژی داهاتوودا ئیسڕائیل رێگە دەدات رۆژانە ٤٠٠ بارهەڵگری هاوکاری مرۆیی رەوانەی کەرتی غەززە بکرێت.


ئاماژەیان بەوەش کردووە، تاوەکو ئێستا دیار نییە کەی و چ کاتێک ئیسڕائیل ئەو بڕیارە دەدات بۆ چوونە ژوورەوەی بارهەڵگرەکان.

ئەوەشیان خستووەتە روو، ئەم بڕیارەی ئیسڕائیل لەسەر داوای ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەروەی ئەمریکا دێت.

هاوکات، دوێنێ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەروەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی زیانی مەدەنی لە غەززە و خێراکردن و زیادکردنی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ فەڵەستینییەکان لە سەرتاسەری غەززە.













گەلەری