میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەهۆی لێچوونی غازەوە کارگەیەکی جوانکاری گڕی گرتووە و دواتر تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا ٥٣ کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، لە شاری کەرەج لە نزیک تارانی پایتەختی ئێران، ئاگر لە کارگەیەکی جوانکاری کەوتووەتەوە و دواتر بووەتە هۆی تەقینەوەی کارگەکە.
ئاماژەیان بەوەش
کردوە، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا تاوەکو ئێستا ٥٣ کەس برینداربوونە و سەرجەمیان
گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان و بەشێکیان برینەکانیان سەختە و دۆخی تەندروستیان
ناجێگیرە.
ئەوەشیان
خستووەتە روو، تەقینەوەکە بەهۆی دزەکردنی غاز لە بەشێک لە هێڵی بەرهەمهێنان بووە و
لەئێستادا ئاگرەکە بەتەواوی کۆنترۆڵ کراوە.
هەفتەی
رابردوو، لە ساڵیادی گیان لەدەستدانی قاسم سولەیمانی لە شاری کرمانی ئێران نزیک مەزاری
قاسم سولەیمانی دوو تەقینەوە روویاندا و لە ئەنجامدا زیاتر کە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا
و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.