وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەزە زیاتر لە ٢٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. تەندروستی ئیسرائیلیش دەڵێت،'' ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئیسرائیل هەزار و ٥٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.''
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل هێرشە موشەکیەکانی چڕترکردووەتەوە بۆ سەر کەرتی غەزە و لە ئەنجامیشدا ٢٣ هەزار و ٨٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.دەشڵێت'' ژمارەی بریندارەکان گەیشتووتە ٥٨ هەزار و ٩٢٦ کەس''.
تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا
٧٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، و ٩٩ کەسیش برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەقسا لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە
لە چەند رۆژی رابردووشدا وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە،
بەهۆی هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماسەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە
و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش برینداربوون.
بەرەبەیانی حەوتی
ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بۆ ماوەی ٩٣ رۆژە جەنگ لە نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل هەڵگیرساوە،
بە هۆکاری ئەوەی بزوتنەوەی حەماس لە رێگەی هەزاران موشەکەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.