وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە رایگەیاند، زیاتر لە ٢٢هەزار کەس بەهۆی جەنگەوە لە گەڵ ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە. سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، " ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەس بەرزبووەتەوە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە رایگەیاند، لە حەوتی مانگی ١٠ ساڵی رابردووەوە بەهۆی جەنگەوە لەگەڵ ئیسرائیل ٢٢ هەزار و ٤٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٧٠٪ ـیان ژن و منداڵن.
ئەوەشی خستووەتە روو، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیلەوە ٥٧ هەزار
و ٦١٤ کەس برینداربوون، دەشڵێت '' بەهۆی هێرشە موشەکیەکانەوە ١٥٠ بنکەی تەندروستی
لە کەرتی غەززە رووخاون".
هاوکات، سوپای ئیسرایل رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماسەوە زیاتر
لە هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٢٠٠ کەسیش برینداربوون.
لە رۆژی ٧ـی ١٠ـی ساڵی رابردوو، بزوتنەوەی حەماس لە رێگەی هەزاران موشەکەوە
هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بەو هۆیەشەوە جارێکی تر جەنگ لە نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلدا
سەری هەڵدایەوە.